کانونی یه‌که‌م 21, 2025 21:26 Asia/Tehran
  •   کۆمپانیای سۆمۆ: پێویستە سەرجەم کۆمپانیاكانی هەرێم نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکەن

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پابەندن بە ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم و بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی پڕۆسەی بارکردن و پاراستنی ڕەوتی ناردنی نەوتی هەرێم بەبێ وەستان، بە جۆرێک کە بەردەوامی پڕۆسەی هەناردەکردن مسۆگەر بکات، سەرەڕای ئالەنگارییە لۆجیستییەکان و سنورداریی توانای کۆگاکردن و ئەو ڕوبەرانەی ئێستا لە بەندەری جیهانی تورکی لەبەردەستدان.

 ئەم کۆمپانیایە ڕاشیگەیاند: "هەرێم پابەندبونی خۆی بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە نوێ کردوەتەوە، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە پێویستە هەموو کۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێم، نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکەن.

سۆمۆ ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە چەندین بۆنەدا پابەندبونی خۆی بە بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە نوێ کردوەتەوە، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە پێویستە هەمو کۆمپانیاكانی نەوت لە هەرێم، نەوتە ڕادەستی سۆمۆ بکەن، جگە لەو بڕەی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی لە هەرێم تەرخانکراوە.

 

سەرپەیڤ