لاڤرۆف: هیچ وڵاتێک مافی پەلامار بۆ سەر وڵاتێکی دیکەی نییە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای دیداری هاوشانیی ئەمریکایی خۆی لە فینلاند ڕایگەیاند کە بە مایک پۆمپێئۆ گوتوویەتی کە هیچ وڵاتێک سەرەڕۆیانە مافی ئەنجامدانی کردەوەی سەربازی لە دژی والتێکی دیکەی نییە.
سرگئیی لاڤرۆف ڕۆژی دووشەممە لە دیداری لەگەڵ مایک پۆمپێئۆ هاوشانی ئەمریکایی خۆی لە فینلاند بە ڕەخنە گرتن لە سیاسەتی دوژمنکارانەی ژمارێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی دژی ڤەنزوئێلا و هەرەشەی سەربازی ئەم وڵاتە گوتی: هیچ ولاتێک بە دەر لە چوار چێوەی ئەنجوومەنی ئاسایشت مافی بەڕێوە بردنیی کردەوەی سەربازی لە دژی وڵاتێکی دیکەی نییە.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بەڕاشکاوی گوتی، مەسەلە نێوخۆییەکانی ڤەنزوئێلا تەنیا بە هاوکاریی گرووپەکانی نێو خۆیی چارەسەردەکرێت و خۆوەردانەکانی بیانی، بارودۆخی ئەم وڵاتە ئالۆزتر دەکاتەوە.
لاڤرۆف گوتیشی کەلە ڤەنزوئێلا ئیمکانی خۆوەردانی سەربازی لە هیچ حاڵەتێک دا نییە وێڕای ئەمەی کە ئێمە نەیاریکردەوەی سەربازی لە هەرشوێنێکی جیهان و بنپێکردنەوەی یاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتییەکانین و بڕوامان وایە کەتەنیا ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێ ئیزنی بەکارگرتنی هێزی سەربازی لە وڵامیی دەستدرێژەی بۆ سەر وڵاتێکی سەربەخۆ بدات. ئەمریکا و اهوپەیمانەکانیی لەمانگەکانی ئەمدواییە بە پشتگری لە "خۆوان گۆوایدۆ" ڕێبەری نەیارانی دەوڵەتی ڤەنزوئێلا بە دوای کودەتا و ڕووخاندنی حکوومەتی ئەم وڵاتەن. ئەنجوومەنی هەمیشەیی ڕێکخراوەی وڵاتانی ئەمریکایی لەمدواییە لە کردەوەیەکی نایاسایی،نوێنەری"خۆوان گۆوایدۆ"ـی وەکوو نوێنەری ڤەنزوئێلا لەم ڕێکخراوەیە دا بە فەرمی ناسیبوو.