باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران : موسکو بۆ هاوکاریەکانی لە گەڵ تاران مۆڵەتنامە لەئەمریکا وەرناگرێت
باڵوێزی ڕووسیا لە تاران وتی : ڕووسیا وڵاتێکی سەربەخۆیەو بۆ پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئێران پێویستی بە مۆڵەتنامەی ئەمریکا نیە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی سێشەمی ئیرنا لوان جگاریان باڵوێزی ڕووسیا لە تاران لە دیری لە گەڵ موستەفا سالاری پارێزگاری گیلان لە ڕەشت لە باکووری ئێران وێڕای ئاماژە بە پێشکەوتەکانی ئەرێنی بازەرگانی نێوان دوو وڵات لە ساڵانی ئەم دواییەدا وتیشی سەرەڕای بوونی دوخی بایکوت و هەڕەشە هەڵوێستی ڕووسیا لاگری تەواو لە کۆماری ئیسلامی ئێرانە . سالاریش وتی : پارێزگای گیلان لە میحوەرەکانی پەرەی پەیوەندی نێوان ڕووسیا و ئێرانە و سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات بەردەوام جەخیتامن کگردووە لەسەر پەرەی پەیوەندی دوو لایەنە . پارێزگاری گیلان وێڕای ئاماژە بە پەرەی 60 لەسەدی هاوکاریەکانی بازەرگانی ئێران و ڕووسیا وتیشی بەشەی سەرەکی پەیوەندیەکانی بازرەگانی دوو وڵات لە بەندەری ئەنزلی و ئاستارایە . هەروەها لە دیداری باڵوێزی ڕووسیا لە ئێران لە گەڵ پارێزگاری گیلان " ئاندرە گئور گیوویج وادوف " وەک سەرکونسولی نوێ فڕاکسیونی ڕووسیا لە ڕەشت ناسێندرا . ک.نسولخانەی ڕووسیا لە ڕەشت جگە لە پارێزگای گیلان بۆ پارێزگاکانی مازەندەران گولستان ئەردەبێل و ئازەربایجانی ڕوژهەڵاتی چالاکی دەکات .