وتووێژی تەلەفوونیی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i363316-وتووێژی_تەلەفوونیی_سەرۆک_کۆمارانی_ڕووسیا_و_تورکیا
سەرۆک کۆماری ڕووسیا و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە باروودۆخی سووریا بیر و ڕایان گۆڕییەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 31, 2019 09:28 Asia/Tehran
  • وتووێژی تەلەفوونیی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا سەبارەت بە باروودۆخی سووریا بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی کۆشکی کرێملین شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند؛ لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا جەختیان کردووە لە سەر  گرینگایەتیی پەرە پێدانی هەوڵە هاوبەشەکانیان بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاسایش لە پارێزگای ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکووری  ڕۆژاوای سووریا.

پارێزگای ئیدلیب دوایین حەشارگەی  تیرۆریستان لە سووریایە و سوپای ئەم وڵاتە  بە هاوکاریی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا لەو ناوچەیەدا بەرەنگاریی تیرۆریستان دەبنەوە.

ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە تیرۆریستان لە ئیدلیبدا ئاسایشی سووریا و ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە و ڕووسیا درێژە دەدات بە بەرەنگاربوونەوەی ئەو  تیرۆریستانە بەتایبەت گرووپی تیرۆریستیی بەرەی نووسرە کە هێشتا بەشێک لە ئیدلیب لە ژێر چنگیدایە.

سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا هەروەها لە وتووێژی  تەلەفوونی خۆیاندا سەبارەت بە پرس و بابەتی دوولایەنە لەوان لە بواری  هاوکاریی سەربازی بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

"ڤیلادیمیر پوتین" و ڕەجەب تەیب ئەردوغان" لە سەر ئەوەش گەیشتنە تەبایی کە ئەو پێوەندییە تەلەفوونییەیان هەر بەردەوام بێ.