ژماری بریندارانی تەقینەوە لە ڕووسیا گەیشتە ٧٩ کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i363400-ژماری_بریندارانی_تەقینەوە_لە_ڕووسیا_گەیشتە_٧٩_کەس
ژماری بریندارانی سێ تەقینەوەی هەژێنەر لە کارگەیەکی بەرهەم هێنەری تەقەمەنی لە کارخانەی کریستاڵی شاری دزێرژینیسک Dzerzhinskی پارێزگای "نیژنی نۆڤۆگۆرۆد" Nizhny Novgorod لە ناوەڕاستی ڕووسیا گەیشتە ٧٩ کەس.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2019 07:15 Asia/Tehran
  • ژماری بریندارانی تەقینەوە لە ڕووسیا گەیشتە ٧٩ کەس

ژماری بریندارانی سێ تەقینەوەی هەژێنەر لە کارگەیەکی بەرهەم هێنەری تەقەمەنی لە کارخانەی کریستاڵی شاری دزێرژینیسک Dzerzhinskی پارێزگای "نیژنی نۆڤۆگۆرۆد" Nizhny Novgorod لە ناوەڕاستی ڕووسیا گەیشتە ٧٩ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ کاربەدەستانی ڕووس پێشتر هەژماری بریندارانی ئەو ڕووداوەیان بە ٣٨ کەس ڕاگەیاندبوو.

لەو تەقینەوەیەدا هەروەها پێنج بینا و باڵاخانەی ئەم کارگەیە و نزیکەی ١٨٠ ماڵ و خانووبەرەی دەوروبەری کارگەکە زەبریان بینیوە.

ناوەندی ئورژانس و فریاگوزاریی "دزێرژینیسک"  تەگەرەی تەکنیکی لە هێڵی بەرهەم هێنانی ئەو کارگەیە بە هۆکاری شیمانەیی تەقینەوەکە راگەیاندووە.

ژمارێک لە مێدیاکان باسی بێ سەر و شوێن بوونی لانیکەم دوو کەس لەو ڕووداوەدا دەکەن.

هێشتا کاربەدەستانی فەرمی سەبارەت بە هەژماری قوربانیانی ئەو ڕووداوە هیچ کاردانەوە و قسە و بۆچوونێکیان لێوە نەبیندراوە.