هەڵوێستی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکەی دەریای عومان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i363982-هەڵوێستی_ڕێکخراوی_نەتەوەکان_سەبارەت_بە_ڕووداوەکەی_دەریای_عومان
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پەلاماردرانی دوو گەمیی نەوتهەڵگر لە دەریای عومانی بە توندی ئیدانە کرد و خوازیاری ڕوون بوونەوەی خێراتری ئەو ڕووداوە بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 14, 2019 08:27 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە ڕووداوەکەی دەریای عومان

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان پەلاماردرانی دوو گەمیی نەوتهەڵگر لە دەریای عومانی بە توندی ئیدانە کرد و خوازیاری ڕوون بوونەوەی خێراتری ئەو ڕووداوە بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "ئانتۆنیۆ گوترێش" سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕۆژی پێنجشەممە پەلاماردرانی گەمیی ناسەربازیی لە دەریای عومانی شەرمەزار کرد و وتی کە هەموو ڕاستییەکانی سەبارەت بەو ڕووداوە دەبێ ڕوون بکرێنەوە.

"سێرگەیی ڕیابکۆف" جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیایش بە هێنانەئارای داخوازی خۆبواردن لە دەربڕینی بۆچوونی بە پەلە سەبارەت بە ڕووداوی پەلاماردرانی دوو نەوتهەڵگر لە دەریای عومان رایگەیاند: دەبێ بە هێمنی و بێ لایەنانە سەبارەت بەو ڕەوشە لێکۆڵینەوە بکرێ.

مێدیاکان سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند کە دوو گەمیی نەوتهەڵگر لە دەریای عومان ئاوریان تێبەر بوو.ە

ئەم دوو گەمییە لە ئاوەکانی دەریای عوماندا لێیان قەوما و دوابەدوای ئەوەش تەقینەوە ڕوویدا و ئاوریان تێبەربوو.

بەڵام "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات بوونی ئەو پەلامارانە لەگەڵ سەفەری "ئابێ شینزۆ"ی سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێرانی بە یەکجار گوماناوی وەسف کردووە.