حوزه‌یران 15, 2019 10:26 Asia/Tehran
  • داوای گۆترێش بۆ ئەنجامدارنی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە بارەی پەلاماری سەر نەوتبەرەکان

سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان ئەنجامبوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆیانەی داوا کرد لە بارەی پەلاماری سەر نەوتبەرەکان لە دەریای عوممان .

ئانتۆنیۆ گۆترێش رۆژی هەینی وێڕای شەرمەزار کردنی پەلاماری سەر دوو نەوتبەر لە دەریای عوممان ، گوتی دەبێ راستیەکان لە بارەی ئەم رووداوە کۆبکرێنەوە .

 موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ، ئەم رووداوەی بە گوماناوی زانی و جەختی کردەوە لەسەر گەڵاڵەی پێشنیارکراوی ئێران لە بارەی پێکهاتنی کۆڕی وتووێژی ناوچەیی .

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە دوو گەمیی نەوتهەڵگر کە باری وڵاتی ژاپۆنیان پێبوو لە دەریای عومان ئاوریان تێبەر بوو.

یەکەی گەڕان و ڕزگار کردنی دەریایی سەر بە ناوەندی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران دەسبەجێ پاش ڕوودانی ئەو تەقینەوانە بە ڕزگار کردنی هەموو ستاف و سەرنشینانی ئەو دوو گەمییە، ئەوانی بۆ ئاراستە کردنی ڕاژەکاریی دەرمان و پزشکی باشتر بەڕێ کرد بۆ بەندەری جاسک هەڵکەوتوولە باشووری ئێران.

"مایک پۆمپێئۆ"ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  ئێوارەی پێجنشەممە بە بێ هێنانە ئارای هیچ چەشنە بەڵگە و سەنەدێک، ئێرانی بە بەرپرسی پەلاماردرانی ئەو دوو گەمییە نەوتهەڵگرە لە دەریای عومان ڕاگەیاند.

ئێرانیش خێرا بانگەشە بێ بنەماکانی ئەمریکا دژ بە تاران سەبارەت بە پەلاماردانی ئەو گەمییە نەوتهەڵگرانەی وەدرۆ خستەوە و وشداری دا بە وڵاتانی ناوچە کە بەرامبەر بە بۆسە و تەڵەی ئەو کەسانەی وشیار بن کە  ئاڵۆز و ناپاوەجێ بوونی ناوچەکە بە قازانجیانە.

سەرپەیڤ