دەنگی دادگەی بەریتانیا لە دژی فرۆشتنی چەک بە عەرەبستان
دادگەیەک لە بەریتانیا فرۆشتنی چەکی ئەم وڵاتە بە عەرەبستانی بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لە پەلامارەکانی هاوپەیمانی سەعوودی لەدژی یەمەن بە نایاسایی زانی.
بە پێی نووسراوەی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت چاپی لەندەن، دادگەیەک لە بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەمە بە دەرکردنی حوکمێک ڕایگەیاند، فڕۆشتنی چەک وچۆلی بەریتانیا بە عەرەبستانی سەعوودی بەمەبەستی کەڵک وەرگرتن لەم چەکانە لە شەڕی دژی یەمەن ،نایاساییە.
ژمارێک لە چالاکڤانانی مافی مرۆڤ کە سکالانامەیەکیان لە دادگەی بەریتانیا لە دژی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەبارەی بەشداری لە شەڕی یەمەن بە فڕۆشتنی چەک بە هاوپەیمانی سەعوودی هینابوویە ئاراوە، ئەمرۆ لەم سکاڵانامە مافەوانییە دا سەرکەوتن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە،بەدەنگی دادگە، مۆڵەتی خولی تازەی ناردەکاری بۆ عەرەبستانی سەعوودی و هاوبەشەکانی هەڵپەسێردراوە و دەوڵەتی بەریتانیا خەریکی لێکدانەوەی دواهاتەکانی ئەم حوکمەیە بۆ بریاردانی ئیجگاری.
بە گوێرەی نووسراوەی ئیندیپێندنت، کەمپەینی بەرەنگاربوونەوەی بازەرگانیی چەک لەم سکالانەمە مافەوانییەدا ڕایگەیاندبوو کە فڕۆکە جەنگییەکان و بۆمبەکانی بەریتانیا کە فڕۆشراوە بە هاوپەیمانی سەعوودی، بۆ کوشتاری کەسانی سیڤیل و بنپێکردنی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان کەڵکیان لێوەرگیراوە.