پشتگریی ڕووسیا لە دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی پشتگریی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم،«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە وتی: دانوستانی نێوان ئێران و وڵاتانی عەرەبی لە بواری سەقام و ئاسایشتی ناوچەکە بابەتێکی پێویستەو
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا پێشی داگرت: ئەم دانوستانە دەبێ لە ئاراستەی متمانە چێکردنی ئێران و وڵاتانی عەرەبی و زۆڵاڵی لە بواری ئاسایشتی دا بێت.
بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی لە ڕۆژئاوای ئاسیا ھاوتەریبی سیاسەتەکانی کۆشکی سپی و ڕژێمی زایونین.
موحەممەد جەواد زەریف وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێشتر بە بڵاو کردنەوەی وتارێک لە ڕۆژنامەی کوێتیی ئەلڕەئی پێشنیاری ئەوەی کرد بوو کە بۆ یارمەتی دانی چارەسەریی گرفتی ناوچەکە لەوانە نەھێشتنی دوو دیاردەی شێرپەنجەیی تیرۆریزم و توندئاژۆیی « کۆگەی وتووێژی ناوچەیی » لە ڕۆژئاوای ئاسیا دابمەزرێت.