ڕەخنەی ڕیابکۆف لە ھەنگاوە دژی ئێرانییەکانی کۆشکی سپی
یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە ھەنگاوە دژی ئێرانییەکانی کۆشکی سپی ڕەخنەی گرت.
سێرگێئی ڕیابکۆف یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی « ئیزۆستیپا» وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارو ھەنگاوی ئانتریک کارانەی ئەمریکا دژی ئێران وتی: ئەمریکا بە ئەنقەست دەبێتە ھۆی تێکچوونی ڕەوشتی کەنداوی فارس.
سێرگێئی ڕیابکۆف یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتووشیەتی: وەڕێ خستنی ھەرچی خێراتری میکانیزمی تایبەتی سات و سەوداو بازرگانیی ئەورووپا لەگەڵ ئێران ناسراو بە« ئینیتێکس» بۆ دابین کردنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی تاران، ڕێگایەکە بۆ یارمەتی دانی چارەسەریی ڕەوشتی ئێستا.
بریتانیا، فەرەنساو ئاڵمانیا دوای کشانەوە نایاساییەکەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی بەرجام لە ھەشتەمی مای ٢٠١٨ بەڵێنی ئەوەیان دا کە بە پاراستنی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئێران ئەو ڕێککەوتنە ڕابگرن و نەھێڵن ھەڵوەشێتەوە. ئەم وڵاتانە سەرباری ڕاوەستانی سەرزارەکی و سیاسییان لە بەرامبەر ھەنگاوەکانی ئەمریکا لە ڕووی ڕاپەڕاندنی ئەو بەڵێنانەی کە بۆ پاراستنی ئەم ڕێککەوتنە دابوویان، کەچی ھەتا ئێستا ھیچ سەرکەوتنێکیان بەدەست نەھێناوە.