ته‌مووز 24, 2019 16:41 Asia/Tehran
  • فەرانسە بەنیازی وتووێژێکی گشتگیری ناوچەیی لە بواری ئاسایشی دەریاڤانی

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەرانسە ڕایگەیاند : پاریس بەنیازی وتووێژێکی گشتگیری ناوچەییە لە بواری ئاسایشتی دەریاڤانی دا .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی فەرانسە ، ئەم ڕێکخراوەیە ڕۆژی چوارشەممە لە بەیان نامەیەکدا بەبێ پشت ڕاست کردنەوەی ئیدعا وبانگەشەی دیپلۆماتە پایەبەرزەکانی ئوروپایی لەمەڕ پەیوەست بوونی ۆاریس بە هاوپەیمانی دەریایی بەرچاوی لەندەن پیداگری کرد لە پاریس لە ئاستی دیپلۆماتیکدا خوازیاری بەدی هێنانی دۆخێک بۆ وتووێژی گشت داگری ناوچەیی لە مەڕ ئاسایشت وئەمنیەتی دەریاییە. لەم بەیان نامەیەدا هاتووە: فەرانسە لەگەڵ شەریکە بەریتانیایی و ئاڵمانیایی وچەندین شەریکەی هۆگری تر ، لەمەڕ دەسپێشخەری ئوروپاییەکان بۆ دەکارهێنانی کەرەسەوئامێری پیداچوونەوەی باش وتووێژ دەکات وئەمە بە مەبەستی هاسان کاری تێپەڕینی گەمیەکان لە ناوچەیە. میدیاکانی ڕۆژئاوایی ڕۆژی سێشەممە بە گیڕانەوە لە سێ سەرچاوەی ئوروپایی ئیدعایان کرد کە فەرانسە ، ئیتالیا ودانیمارک پشتیوانی سەرەتایی خۆی لە گەڵاڵەی بەریتانیا بۆ دامەزرانی هاوپەیمانێکی دەریایی لە کەنداوی فارس ڕاگەیاندووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئوروپاییەکان لە مانگی ژووییە داخوازی وەکوو ئەمریکا بۆ دامەزرانی وەها هاوپەیمانێکی ڕەت کردبووەوە چونکە ترسی ئەوەیان بوو کە وەها کردەوەیەک ئاڵوزی نێوان ئەمریکا وئێران خراپتر دەکات. سەیید عەباس عێراقچی لەم دیدارەدا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزنی ناکۆکی وکێشە نانەوەلە ڕەوتی گەمیوانی لە ناوچە نادات. پاریس خەریکی پێووشوێن گرتنی دیپلۆماسی چڕ وپڕ بۆ چارەسەرکرانی ئاڵوزیەکانی ئەم دواییە لە ناوچەی کەنداوی فارس لە ڕێگەی دیپلۆماتیکە . 

سەرپەیڤ