هەڵوەشانەوەی ڤیزەی ڕووسیا بۆ شاروومەندانی تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i366120-هەڵوەشانەوەی_ڤیزەی_ڕووسیا_بۆ_شاروومەندانی_تورکیا
بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، شاروومەندانی تورکیا بۆ سەفەر بۆ ڕووسیا لەمە بەدوا پێویستیان بە ڤیزە نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 26, 2019 07:14 Asia/Tehran
  • هەڵوەشانەوەی ڤیزەی ڕووسیا بۆ شاروومەندانی تورکیا

بە فەرمانی سەرۆک کۆماری ڕووسیا، شاروومەندانی تورکیا بۆ سەفەر بۆ ڕووسیا لەمە بەدوا پێویستیان بە ڤیزە نییە.

بە پێی فەرمانی "ڤیلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڤیزەی بۆ ئەو شاروومەندانەی تورکیا کە خاوەنی پەساپۆرتی ئاسایین لە کاتی سەفەر بۆ ڕووسیا لابردووە.

ئەو شاروومەندانەی تورکیایش کە خاوەنی پەساپۆرتی سەوز و بۆر (تایبەت و خزمەت)ـن بۆ ڕۆیشتن بۆ ڕووسیا پێویستیان بە ئاراستەی کردنی موڵەتی فەرمانبەرێتی نابێ.

ڕووسیا و تورکیا لە بواری جۆر بەجۆردا هاوکارییەکی ڕوو لە گەشەیان هەیە و هەڵگرتنی ڤیزەی ڕووسیا لە سەر شاروومەندانی تورکیا پێوەندییەکانی دوو وڵات زیاتر لە ڕابردوو بەهێز دەکات.