ته‌مووز 29, 2019 10:00 Asia/Tehran
  • 3کوژراو لە تەقەو دەسڕێژەکانی فەڕەنسەدا

کاربەدەستانی پۆلیسی فەڕەنسە ، باسی کوژرانی سێ کەس دەکەن لە باشووری ئەم وڵاتە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، پۆلیسی فەڕەنسە ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژ لە شاری ئولی یول لە پارێزگەی ڤاری باشووری فەڕەنسە ، سێ کەس کوژران و کەسێک بریندار بوو . 

 بە وتەی پۆلیسی فەڕەنسە ، کەسی گومانلێکراو رایکردووە و پۆلیس هێشتا نەیتوانیوە بێگرێ . 

کاربەدەستانی فەڕەنسە لە بارەی هۆکاری ئەم تەقەیە و ئەگەری تیرۆریستی بوونی ، زانیاری نەداوە . 

ئەم تەقەیە هاوکات بووە لە گەڵ ئامادەبوونی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە لە پارێزگەی ڤار بۆ پشووی هاوینە.

سەرپەیڤ