نیگەرانی دەربڕینی خاچی سوور لە دۆخی نالەباری مرۆڤی لە باکووری سووریا
لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور لە بارەی ئاوارە بوونی دەیان هەزار کەس لە باکووری سووریا بە هۆی پەلامارەکانی سوپای تورکیا نیگەرانی دەربڕیی.
" ڕوس هیترینگتۆن " وتەبێژی لێژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلە فیزیۆنی بی بی سی وتی: دۆخی مرۆیی لە باکووری سووریا ڕوولە خراپتر بوونە. هیتر ینگتۆن " وتی : ئێستاکە لە باکووری سووریا دەیان هەزار کەس لە خەڵک ئاوارە بوونە وزۆرێک لە نەخۆشخانەکانی ئەم ناوچەیە بە هۆی پەلامارەکانی سوپای تورکیا داخراون وئیمکانی دەرمان کردنی نەخۆشەکان نیە . هەڵمەتی سەربازی سوپای تورکیا لە دژی سووریا لە ڕۆژی چوارشەممە نۆی ئۆکتۆبەر بە ناوی پاکتاوکردنی سنوور لە بوونی میلیشیا کوردەکان کە ئانکارا بە تیرۆریستیان دەزانێت ، دەسپێکراوە. بەر لە دەسپێکرانی ئەم پەلامارە ، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتووێژی تەلەفونی کردبوو ودوابەدوای ئەوە ترامپ ڕایگەیاند سەربازانی ئەمریکایی لە باکووری سووریا دەڕۆنە دەر. هەڵمەتی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا لەگەڵ شەرمەزاری بەربڵاوی نێودەوڵەتی ڕووبە ڕوو بووەتەوە.