تووڕەیی سێناتۆری ئەمریکی لە لێدوانی جێگری ترەمپ لەبارەی شەڕ دژی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446522-تووڕەیی_سێناتۆری_ئەمریکی_لە_لێدوانی_جێگری_ترەمپ_لەبارەی_شەڕ_دژی_ئێران
"بێرنی سەندرز" سێناتۆری ئەمریکی بەتوندی ڕەخنەی گرت لەو قسەی "جی دی ڤەنس" کە شەڕ لەگەڵ ئێرانی بە "شەڕ" نەزانیبوو.
(last modified 2026-09-05T13:59:18+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2026 17:26 Asia/Tehran
  • تووڕەیی سێناتۆری ئەمریکی لە لێدوانی جێگری ترەمپ لەبارەی شەڕ دژی ئێران

"بێرنی سەندرز" سێناتۆری ئەمریکی بەتوندی ڕەخنەی گرت لەو قسەی "جی دی ڤەنس" کە شەڕ لەگەڵ ئێرانی بە "شەڕ" نەزانیبوو.

بێرنی سەندرز سێناتۆری دیموکراتی ئەمریکی رەخنەی گرت لە لێدوانی جی دی ڤەنس جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی ئەوەی کە وتبووی؛ شەڕی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران، "شەڕ" نیە.

سەندرز وتیشی: جی دی ڤەنس وتبووی، ئەوەی وا لە ئێران خەریکە ڕوو دەدا، شەڕ نیە. بێ زەحمەت ئەوە بۆ خێزانی ئەو نۆزدە سەربازە ئەمریکییەی گیانیان لەدەست داوە یان ئەو هەزاران کەسەی لەسەرتاسەری ناوچە، کوژراون، ڕوون بکاتەوە. ئەو قسەی ڤەنس بەربەستی دروست کردووە لەبەردەم درانی زیانبایی بە خێزانی سەربازانی ئەمریکیی کوژراو لەو شەڕەدا، بەجۆرێک کە رۆژنامەی ئیندیپێندێنت لەقاوی دا: وەزارەتی جەنگی ئیدارەی ترەمپ، مووچە و یارمەتییەکانی ژومارێک لە بنەماڵەی ئەو سەربازانەی لە شەڕی دژی ئێراندا کوژراون، بڕیوە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە بەوادەی کۆتایی هێنان بە شەڕە بێکۆتاکان، بەدەسەڵات گەیشت، ئێستا بەرەوڕووی شەپۆلێکی ڕوو لەزیادبوونی رەخنەوگازندە دژی شەڕە و تێدەکۆشێ هەتا بەکەم و بچووکی بژمێرێ.