تشرینی یه‌که‌م 28, 2019 16:03 Asia/Tehran
  • ئامادەباشی پۆلیسی فەرانسە  دوابەدوای کوژرانی ئەلبەغدادی

دوابەدوای کوژرانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە سووریا ، وەزاڕەتی ناوخۆی فەرانسە پۆلیسی ئەم وڵاتەی لە حاڵەتی ئامادەباشی تۆکمە وتەواو دانا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ، وەزاڕەتی ناوخۆی فەرانسە ڕۆژی یەکشەممە لە نامەیەکدا بۆ پۆلیسی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند کە هێزە ئاسایشتیەکان لە حاڵەتی ئامادە باشی تەواو دان. دەوڵەتی فەرانسە ترسی ئەوەی هەیەکە  لاینگرانی گروپی تیرۆریستی داعش دەس بۆ توڵە سەندنەوەی کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی سەرکردەی ئەم گروپە تیرۆریستیە ، هەڵمەتێک ئەنجام بدەن . " ئیمانوئیل مەکرون" سەرۆک کۆماری فەرانسە " و" بوریس جانسون" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕۆژی یەکشەممە دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی کوژرانی سەرکردەی گروپی تیرۆریستی داعش لە بەردەوام بوون ودرێژەی هەڵمەت لە دژی تیرۆریسم پشتیوانیان کرد.لە دۆخێکدا کە دۆناڵد ترامپ " سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە هەواڵی کوژرانی بەغدادی هێنایە ئاراوە ڕووسیا بە ئاماژەدان بە زانیاری دژ بەیەک لەمەڕ کوژرانی سەرکردەی تیرۆریستە داعشیەکان لە هەڵمەتی سوپای ئەمریکا ، لەمەڕ دروست بوونی ئەم هەواڵە شک وگومانی دەربڕی. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕووسیا ڕایگەیاند ، هیچجۆرە زانیاری دروست لەمەڕ هەڵمەتی بانگەشەکارانەی سوپای ئەمریکا لە پەلامار بۆ سەر شوێنی خۆشاردنەوەی ئەبوبەکر بەغدادی لە ئیدلیبی سووریا لە بەردەس دا نیە. گروپی تیرۆریستی داعش بە سەرکردایەتی بەغدادی لە ساڵەکانی ئەم دواییە بە پشتیوانی دراڤی وسەربازی ئەمریکا ، عەرەبستان وڕژێمی زایۆنی ، بەش گەلێکی بەربلاو لە عێراق وسووریایان داگیر کرد وتاوانی بێ هەژماریان ئەنجام دا. 

سەرپەیڤ