تشرینی یه‌که‌م 28, 2019 17:01 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی گردبوونەوە لە فەرەنسا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دژایەتی کردنی ئیسلام

ھێندێک گردبوونەوە لە زۆرێک لە شارەکانی فەرەنسا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە دژایەتی کردنی ئیسلام بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتۆلی، گردبوونەوەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە گەلێک لە شارەکانی فەرەنسا لەوانە پاریسی پێتەخت، مارسەی، لیۆن و شاری مەتز بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەگەزپەرستی و دژایەتی کردنی ئیسلام ئەنجامی گرت.

ئەنجومەنی بەرپەرچ دانەوەی ئیسلام ترسێن کردن لە فەرەنسا، ئەنجومەنی مافی موسڵمانان و کۆمەڵێک لە مزگەوتەکانی فەرەنسا لە ڕێکخرانی گردبوونەوەکە بوون.

ئەم گردبوونەوانە لە کاتێکدا بەڕێوە چووە کە بڕیار وایە نوێنەرانی سێنای فەرەنسا لەم حەوتەیەدا دەنگ بە قەدەغەی ئامادە بوونی دایکانی باڵاپۆش لە گەشتە قوتابخانەییەکاندا بدەن.

کۆمەڵێک لە ھەڵسوڕاوانی بواری خەباتی دژی ھەڵاواردن لە فەرەنساش ڕۆژی یەکشەممە خەڵکیان بۆ یەکانگیر بوونی نیشتیمانی بە مەبەستی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بەو ڕەگەزپەرستییەی وا تەنگی بە موسڵمانانی  فەرەنسا ھەڵچنیوە،بانگێشتن کرد.

خواستی ئەمانە ڕاگیرانی ئیسلام ترسێن کردن لە فەرەنسا بووە کە لە ماوەی حەوتەکانی ئەم دواییە لەو وڵاتەدا پەرەی سەندووە.

ھێرشی نوێنەرێکی ئەنجومەنی خۆجێیی «بۆرگۆنی فرانش کۆنتە» بۆ سەر دایکێکی باڵاپۆش لە گەشتێکی قوتابخانەیی لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە لەو ھەنگاوانەی دژی ئیسلام بوو کە دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە نێو میدیاکاندا ھەبوو.

سەرپەیڤ