پەسەن کرانی بایکۆت بەدژی ڕووسیا لە لێژنەی پێوەندیە دەرەکیەکانی سینای ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i373711-پەسەن_کرانی_بایکۆت_بەدژی_ڕووسیا_لە_لێژنەی_پێوەندیە_دەرەکیەکانی_سینای_ئەمریکا
لێژنەی پێوەندیە دەرەوەیەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەگەڵ بایکۆتی نوێ لەدژی ڕوسیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 19, 2019 13:04 Asia/Tehran
  • پەسەن کرانی بایکۆت بەدژی ڕووسیا لە لێژنەی پێوەندیە دەرەکیەکانی سینای ئەمریکا

لێژنەی پێوەندیە دەرەوەیەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی لەگەڵ بایکۆتی نوێ لەدژی ڕوسیا .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شین هوا ، لێژنەی پێوەندیە دەرەوەیەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە هەژدەی دێسەمبەر بە ١٧ دەنگی ڕازی لە بەرامبەر پێنج دەنی نەیار، دەنگی دا بە گەڵاڵەی بایکۆتەکانی دژە ڕووسیا بە تاوانی دەسوەردان لە هەڵبژاردنەکان ، هەڵمەت وئۆپراسیۆنی سایبری ودامەزراوەکانی هەناردە کردنی گازی سرۆشتی شلەک . ڕۆژێک لەمەوبەریش ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا لە چوارچیوەی یاسای بەڵگەی بەرگری نیشتمانی ٢٠٢٠ ئین د دەبل ئا ، بایکۆتی پڕۆژەی هێڵی بووری گازی رووسیا بۆ ئاڵمانیای بە ناوی پڕۆژەی " نورد ستریم دوو" پەسەن کرد. پێوەندی واشنتۆن و مسکۆ لەماوەی چەند ساڵی ئەم دواییە گەیشتووەتە خوارترین ئاست و دوولایەن لە بارەی پرس ومەسەلەگەلێک لەوان ئۆکراین ، سووریا وکۆنترۆڵی چەکەمەنی لەگەڵ یەکتر ناکۆکیان هەیە . لە کاتی پەیوەست بوونی شیوە دوورگەی کریمە لە ساڵی ٢٠١٤ دوای بەڕێوە بردنی کۆپرسی گشتیی بۆخاکی ڕووسیا ، ئەمریکا ویەکیەتی ئوروپا بە نایاسایی زانینی ئەم هەمدیس پەیوەست بوونە ، بایکۆت گەلێکیان لە دژی ڕووسیا داڕشت کە بوعد وڕەهەندی هەرساڵ بەربڵاوتر دەبێت.