دڵگرانی ڕووسیا لە ئەگەری بەڕێکرانی هێزی چەکداری تورکیا بۆ لیبیا.
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i373794-دڵگرانی_ڕووسیا_لە_ئەگەری_بەڕێکرانی_هێزی_چەکداری_تورکیا_بۆ_لیبیا.
کاربەدەستانی وەزارەتی دەرڤەی ڕووسیا دڵگرانی خۆیان دەربڕی لەپەیوەند لەگەڵ ئەگەری بەڕێکرانی هێزی چەکداری تورکیا بۆ لیبیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 20, 2019 14:34 Asia/Tehran
  • دڵگرانی ڕووسیا لە ئەگەری بەڕێکرانی هێزی چەکداری تورکیا بۆ لیبیا.

کاربەدەستانی وەزارەتی دەرڤەی ڕووسیا دڵگرانی خۆیان دەربڕی لەپەیوەند لەگەڵ ئەگەری بەڕێکرانی هێزی چەکداری تورکیا بۆ لیبیا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوسیایی ئینترفەکس کاربەدەستانی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ وریایی یان دا کە دەستوەردانی دەرەکی لە لیبیا هەرتەنیا دەتوانێ باروودۆخی ئەو وڵاتە گرژتر بکات.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها ڕێککەوتنەکەی نێوان تورکیاو دەوڵەتی هاوتەریبی نیشتمانی لیبیا جێگیر لە ترابلۆسیان بە هەنگاوێکی جێگەی پرسیار لێکدایەوە.

دەوڵەتی هاودەنگی نیشتمانی لیبیا ڕۆژی ٢٧ی مانگی نوامر ڕایگەیاند کە دوو ڕێککەوتننامەی لەبواری هاوکاری ئاسایشی و ناوچەی دەریایی لەگەڵ تورکیا واژۆ کردوە کە لەگەڵ دژکرەوەی توندی میسرو قیبرس و یۆنان ڕووبەڕوو بۆتەوەو بەدوای دا یۆنان باڵوێزەکەی لیبیای لە وڵاتەکەی خۆی وەدەرنا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا تاکوو ئێستیا چەندین جار ئامادەبوونی خۆی ڕاگەیاندوە  بۆ بەڕی کردنی هێزی چەکداری وڵاتەکەی بۆ لیبیاو وتویەتی هەرکات ترابلۆس داوا بکا ئانکارا یارمەتی سەربازیان دەداتێ.

هاوکات مەولوود چاووش ئۆغڵووی وەزیری دەرەوەی تورکیا چەندڕۆژ لەمەوبەر پێداگری کرد کە جارێ بەڕێ کردنی هێزی چەکداری بۆ لیبیا لە فەرمانی کاری ئەوان دا نیەو ترابلۆسیش هیچ چەشنە داواکاریەکی لەو بابەتەی لێ نەکردوون.

دەوڵەتی هاودەنگی نیشتمانی لیبیا بە سەرۆکایەتی فایز سیڕاج جێگیر لە ترابلۆسی پێتەختی ئەو وڵاتە لەلایەن کۆمەڵگەی جیهانی یەوە پاڵپشتی دەکرێ و هێزەکانی خەلیفە حەفتەریش جێگیر لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە  لەلایەن وڵاتانێکی وەک میسروو سعوودیاو ئیماراتەوە یارمەتی دەدرێن.

ئەردۆغان ئەمڕۆ لە دژکردەوە بە دڵگرانی دەربڕینی ڕووسیا لەمەڕجێگیربوونی سەربازیانەی تورکیا لە لیبیا وتی : ئەنکاراش لەبەرامبەر یارمەتی بەکرێگیراوانی ڕووسیا لە ژینڕاڵ حەفتەر بێ دەنگ نابێ.