کانونی دوھەم 11, 2020 18:14 Asia/Tehran
  • مەکرون : فەڕانسا بە پێشێلکردنی بڕیارنامەی پاریس ڕێککەوتنێک واژۆ ناکات .

سەرۆک کۆماری فەڕانسا جەختی کرد لە گەڵ وڵاتانی پێشێلکەری ڕێککەوتنی کەش و هەوایی پاریس ئیدی ڕێککەوتنێک واژۆ ناکات .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  ئیمانوئێل مەکرون  سەرۆک کومار یفەڕانسا  ئەمڕو شەمە  وتی :  ئەو وڵاتە  بەردەوام   خو دەبوێرێ  لە واژۆی  ڕێککەوتنی  تیجاری  لە گەڵ  وڵاتانێک   کە   کەش و هەوایی پاریس لەبەرچاو ناگرن . مەکرون  وتیشی  فەڕانسا بە  سەرلەنوێ کردنەوەی  وتووێژەکانی  تیجاری  سەبارەت بە  پرسە   دیاریەکانی  لە گەڵ  ئەمریکا نەیاریەتی  کڕدووە  چۆنکوو  دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کوماری  ئەو   وڵاتە  بڕیاری  بە چوونە دەر  لە  ڕێککەوتنی  ئاو  و هەوای  پاریس  گرتووە  . سەرۆک کۆماری  فەڕانسا  پێشتر  ڕایگەیاندبوو  واشنگتون  لە مەڕ  چوونەدەر  لە  ڕێککەوتنی   ئاو و هەوایی  پاریسی بە  ڕەوتێکی چاوەڕوانکراو  زانی بوو . 195  وڵاتی  جیهان  12 دیسامبری 2015 لە بیست و یەکەمین  کونفڕانسی  گۆڕینی  ئاو هەوایی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان  ڕێککەوتننامەی  پاریسی بە ئامانجی  بەرتەسک کردنەوەی  دەمای  زەوی  و کەم کردنەوەی  گازی گوڵخانەیی  لە جیهان  کە  زورتر  لە وزەکانی فوسیلی  سەرچاوە دەگرێت  واژو کرد .

سەرپەیڤ