کردەوەکانی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین و ڕووسیا لە سەرانسەری جیهان
وەزیری بەرگری ئەمریکا ئیدعای کرد سەربازییە ئەمریکاییەکان بۆ وڵام دانەوە بە هەرەشەی ڕوولە زۆرتربوونەوەی چین و ڕووسیا لە سەرانسەری جیهان ئامادە دەبن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا، "مارک ئیسێر" وەزیری بەرگری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پریس کۆنفرانسێک لە ڤاشنگتۆن لەگەڵ "فلۆرانس پارلی" وەزیری بەرگری فەرەنسا گوتی: ئامانجی وەزارەتی بەرگری پێنتاگۆن ڕێکخستنی ئامادەبوونی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەگەلێکی زۆری جیهان بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین وڕووسیایە. مارک ئێسپێر هەروەها، بەبێ دانی هیچ ئەرکمەدییەک بە پاریس بۆ پشتگری لە ئۆپەراسیۆنی فەرەنسا لەناوچەی لێواری ئافریقا گوتی: کە هێشتا بڕیارێک نەگیردراوە .
مارک ئێسپێر لەم پریس کۆنفرانسە هاوکات لەگەڵ تەییدی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەفغانستان،گوتی تویژینەوەکان لەبارەی ئەم ڕووداوە بەردەوامە. "زبیحۆڵڵا مۆجاهید"، گوتە بێژی تالیبان لەبەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە فڕۆکەی سەرنخوونکراو هەڵگری هێزەکانی ئەمریکایی ڕۆژی دوشەممە خەریکی ئەنجام دانیی فەرمانبەریەتی سیخۆری لە ئاسمانی عەزنی دا کەوتۆتە خوارێ.