شوبات 02, 2020 11:33 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی کرۆنا لە چین گەیشتە ٣٠٤ کەس

وەزارەتی تەندروستیی چین سەر لە بەیانی یەکشەممە رایگەیاند کە بە مردنی ٤٥ کەسی دیکە لە تووشبوان بە کرۆنا ڤایرۆس لە ڕۆژی شەممە، هەژماری قوربانیانی ئەو نەخۆشییە گەیشتۆتە ٣٠٤ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزاەرتی تەندرووستیی چین سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند؛ دوو هەزار و ٥٩٠ حاڵەتی نوێی تووش بوون بە کرۆنا ڤایرۆس پشت ڕاست کراوەتەوە و ٤٥ کەسی دیکەیش لە توشبوانی ئەو نەۆخشییە گیانیان لە دەست داوە.

ڕۆژی شەممە ژماری گیان لە دەستداوانی نەخۆشی کرۆنا لە چین بە ٢٥٩ کەس و هەماری تووشبوانیش بە ١١ هەزار و ٧٩١ کەس راگەیەندرابوو.

دوابەدوای بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە چین زۆربەی کۆمپانییە فڕۆکەوانییە نێودەوڵەتییەکان گەشتەکانی خۆیان بۆ چین راگرتووە.

ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیش بە راگەیاندنی ڕەوشی نائاسایی، پەرەسەندنی یەکجار خێرای ڤایرۆسی کرۆنا لە چینی بە جێی نیگەرانیی وەسف کردووە.

ڤایرۆسی کرۆنا کە دواڕۆژانی ساڵی ٢٠١٩ بۆ یەکەم جار لە بازاڕی خۆراکی دەریایی شاری ڤوهان بیندرابوو، جگە لە ٣٠ پارێزگای ئەم وڵاتە، ئێستاکە دزەی کردۆتە نێو ١٨ وڵاتی دیکەیش.

کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانی و وەزارەتی دارایی چین ٦٠ ملیار یوان (نزیکەی ٨.٧٤ ملیار دۆلار)ـیان تەرخان داوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا.

سەرپەیڤ