ڕووسیا: تورکیا خەتاباری توندبوونەوەی پێکدادانەکانە لە ئیدلەب دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i376291-ڕووسیا_تورکیا_خەتاباری_توندبوونەوەی_پێکدادانەکانە_لە_ئیدلەب_دا
وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا تورکیای بە خەتاباری توندبوونەوەی پێکدادانەکانە لە ئیدلەبی سووریادا زانی و وتی: ئانکارا بەشێک لە بەڵێنەکانی خۆی ڕانەپەڕاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 05, 2020 15:30 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: تورکیا خەتاباری توندبوونەوەی پێکدادانەکانە لە ئیدلەب دا

وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا تورکیای بە خەتاباری توندبوونەوەی پێکدادانەکانە لە ئیدلەبی سووریادا زانی و وتی: ئانکارا بەشێک لە بەڵێنەکانی خۆی ڕانەپەڕاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا ڕۆژی چوارشەممە وتیشی: پێویستە تورکیا ئەو تاقمە چەکدارانەی کە لەگەڵ دەوڵەتی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ھاوکاری دەکەن و ئامادەی بەشداری کردن لە وتووێژە سیاسییەکانن لە چوارچێوەی ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی لەم وڵاتەدا لەگەڵ سووریا، لە تیرۆریستانی تاقمی نوسرە جیا کاتەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا ھەروەھا داوای لە تورکیاش کرد کە پابەندی ڕێککەوتنەکانی ھاوپەیوەند بە ئیدلەبی سووریا بێت، واتە ئەو ناوچەیەی کە لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە پێکدادانی توندی نێوان ھێزەکانی دەوڵەتی سووریاو ئەو تاقمانەی بە خۆیەوە بینیوە کە ئانکارا پشتیوانییان لێ دەکات.

لاڤرۆف ئاماژەی بەوەش کردووە، تورکیا هێزەکانی لە ناوچەکانی ئیدلەب بە بێ ئاگاداری پێشوەخت بڵاوە پێکردووە و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی سوریادا روویداوە و ئێمە چاودێریی وردی دۆخەکە دەکەین.

ڕەوشتی ئیدلەبی سووریا کە مۆڵگەی تیرۆریستانە، لە ماوەی ڕۆژانی ئەم دواییە ئاڵۆسکاوەو ئامادە بوونی ھێزەکانی تورکیا لەم ناوچەیە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی پتر پەرە پێ داوە.

خلوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانیی تورکیا شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند کە ٧٦ لەشکریی سووریا لە ڕەوتی بوردومانی بنکەکانی سوپای سووریا لە ئیدلەب کوژراون.

سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو گەلێک جار خاکی سووریای بەزاندووە کە ھەر جارێکیش لەگەڵ ئیدانەکرانی خەڵک و دەوڵەتی دیمەشق و ھەروەھا کۆمەڵگای نێونەتەوەیی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.