شوبات 08, 2020 14:38 Asia/Tehran
  • مانگرتنی پۆلیسی فەڕەنسە

هێزەکانی پۆلیسی تەکنیکی و زانستیی فەڕەنسە بۆ ناڕەزایەتی بە هەموارکردنی یاسای خانە نشینی دەستانی داوەتە مانگرتنێکی سەرسەختانە .

بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، ئەم هێزانە کە لە شەش حەوتە لەمەوبەرەوە بۆ ناڕەزایەتی بە گەڵاڵەی هەموار کردنی  یاسای خانە نشینی  حکومەت مانیان گرتووە ، لە بەرامبەر هۆڵی ئۆپەرای پاریس دەستیان  دایە مانگرتن .

 ناڕازیان بەشێوەی دەسکرد خۆیان خوێناوی کردووە و بۆ چەندین کاژێر لەسەر عەرز راکشان .

 پۆلیسی تەکنیکی و زانستیی فەڕەنسە ئەرکی ئامادەبوون لە شوێنی روودانی تاوان و کۆکردنەوەی زانیاریی بەرایی ، شوێن پەنجە و دی ئێن ئەی بۆ لێکدانەوە لە تاقیگەی لە ئەستۆیە .

سەرپەیڤ