وشداری مەکرون سەبارەت بە بارگرژی لە کەنداوی فارس و دەریای مەدیتەرانە
سەرۆک کوماری فەڕانسە لە وتاردانێکدا سەبارەت بە بارگرژی لە ئاوەکانی ناکۆکی لەسەر و مانوڤرگەلی بێ ئاگاداری پێشوو وشداری دا .
ئیمانوئێل مەکرون سەرۆک کوماری فەڕانسا وتی پەرەی جم و جوڵی کەشتیە شەڕکەرەکان لە ئاوەکانی ناکوکی لەسەر و ئەنجامدانی مانوڤڕگەلی لە پێشدا ڕانەگەیندراو لەو ناوچەگەلە هەڕەشەیەک بۆ سەر سەقامی جیهانین . مەکرون وتیشی ناوچەکانی ناکۆکی لەسەر لە نێوان وڵاتانی جۆراوجۆر خەریکی پەرەسەندنە چۆنکوو وڵاتان لە سەرووبەندی هێزمەند نیشاندانی سەربازی لەو ناوچەگەلەن . سە رۆک کوماری فەڕانسا وتیشی : ئەو ڕووداوە لە ژومارێک لە دەریاکان وەکوو مەدیتەرانە دەریای چینی باشووری و کەنداوی فارس دەبیندرێت . لە وشکانیشدا مانوڤری سەربازی بەربڵاو بە بێ ئاگاداری ڕابردوو ئەنجام ئەدرێت . بابەتگەلێکی هاوشێوەش لە لە ژێر ئاو و لە ئاسماندا دەبیندرێت و تاقیکاری مووشەکی بەرگریانە بە بومب نانەوەگەلی ئیستراتژیکیش لە هەمان پەیوەندی دا درێژەی دەبێت .مەکرون ەو وتانەی لە حاڵێکدا هێناوەتە ئاراوە کە فەڕانسا خۆی دەورێکی کاریگەری لە کەنداوی فارسدا گرتووەتە بەر و هەفتەی ڕابردوو دەس بەکاری هاوپەیمانی دعژەریایی ئوروپایی بە بیانووی گەرەنتی ئازادی هاتو وچۆی دەریایی لەو ناوچەیەی ڕاگەیاندووە .