وتووێژی ترامپ و پوتین سەبارەت بە "ئیدلیب"ی سووریا
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمیانەی وتووێژێکی تەلەیفوونی لەگەڵ هاوتا ڕوسیایەکەی بەبێ ئاماژەکردن بە دەسوەردانی جەنگی وڵاتەکەی لەڕۆژئاوای ئاسیاو سووریا خوازیاری کۆتایی هێنان بوو بە ئۆپەڕاسیۆنی جەنگی ڕوسیا لە ئیدلیب.
بەپێی هەواڵدەری فارس کۆشکی سپی لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا لەمیانەی پەیوەندیەکی تەلەفوونی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا داوای لە مۆسکۆ کردوە کە دەسبەرداری سووریا بی.
ترامپ هەروەها داوای لە پوتین کردوە کە پاڵپشتی نەکا لە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا.
ئەم بانگەشەی دۆناڵد ترامپ لەکاتێک دا دێتە ئاراوە کە کە ئەمریکا بۆخۆی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەربڵاو پآڵپشتی کردوە لە ڕێکخراوە ڕەشەکوژەکانی جێگیر لە سووریا.
بوونی هێزی چەکداری ئەمریکا لە باکووری سووریا ، بەئامانجی دزی وفرۆشتنی سەرچاوە پەتڕۆڵیەکانی ئەو وڵاتەش بۆتە هۆی ناڕەزایەتی دیمشق و مسکۆ.
ئەرتەشی سووریا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووداو هاوکات لەگەڵ بەرەوپێش چوونی بەئاراستەی باشووری پارێزگەی ئیدلیب ، دەستی داوەتە ئۆپەڕاسیۆن لە ڕۆژئاواو باشووری حەلەب بەئامانجی خاوێن کردنەوەی ئەو ناوچانە لە ڕەشەکوژان.