وشداری دانی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی لە بارەی پەرەسەندنی «ڤایرۆسی کۆرۆنا»
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی لە بارەی ڕەوتی پەرەسەندنی «ڤایرۆسی کۆرۆنا» لە ئاستی جیھان وشداریی دا.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز«تێدرۆس ئادھانۆم گبیریسۆس» بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی لە دانیشتنێکدا لە ژێتێڤی سوییسڕا وتی: لە ئێستادا مەترسیی پەرەسەندنی «ڤایرۆسی کۆرۆنا» لە ئاستی جیھاندا گەلێک زۆرە.
«تێدرۆس ئادھانۆم گبیریسۆس» بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوەی جیھانیی پاکپارێزی وتووشیەتی: کۆریای باشووری لە ئێستادا نالەبارترین ھەل و مەرجی برەوسەندنی ئەم ڤایرۆسەی ھەیە لە پاش وڵاتی چین.
پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی چین دەستی پێ کراو وەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵی نادەستەمۆ بووە. ئەم ڤایرۆسە لە ئێستادا جیا لە ٣٠ پارێزگای چین، بەرەو ٧٠ وڵاتی دیکەش تەشەنەی سەندووە. بە پێی دوایین ڕێژە، ھەتا ئێستا پتر لە ٩٢ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە پتر لە ٤٨ ھەزار کەسیان چارەسەرییان وەرگرتووە و زیاتر لە سێ ھەزار کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە نێوان ۹۰ هەزار و ۸۹۹ کەسی تووشبوو لە ئاستی جیھاندا ٨٠ ھەزارو ١٥١ کەسیان لە چین دان. ڕێژەی قوربانیانی کۆرۆنا لە دنیادا گەییشتووەتە ۳ هەزار و ۱۱۶ کەس و بەشی چین لەم ناوەدا ۲ هەزار و ۹۴۳ کەسە.