حوزه‌یران 13, 2020 13:40 Asia/Tehran
  • رێکخراوی نەتەوەکان چاکسازیی خێرا لە داڕشتی پۆلیسی ئەمریکا دەوا دەکات

لیژنەی سڕینەوەی هەڵاواردنی رەگەزیی رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی لە حکومەتی ئەمریکای ویست چاکسازیی خێرا بۆ سڕینەوەی رەگەز پەرستیی لە سیستمی پۆلیس جێبەجێ بکات .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم لیژنەیە بە دەرکردنی بەیاننامیەک لە حکومەتی ئەمریکاو  کاربەدەستانی حکومەتیی و خۆجێیی ئەم وڵاتەی ویست چاکسازیی خێرا و گونجاو بۆ سڕینەوەی هەنگاوی نابەرانبەریی رەگەزیی یان هەڵاواردنی داڕشتیانە لە پۆلیس و سیستمی دادڤانی بە لەبەرچاوگرتنی مافی قوربانیانی تاونکاریەکان بە پاڵنەری رەگەزیی جێبەجێ بکەن .

 پێشتر میشڵ باچلە کۆمیسەری باڵای مافی مرۆڤی رێکخراوی نەتەوەکان رەگەز پەرستیی لە ئەمریکای بە داڕشتیانە پێناسە  و شەرمەزاری کرد و لە بارەی پەلاماری بێوێنە بۆسەر ئەو پەیامنێرانەی کە خەریکی روماڵکردنی ناڕەزایەتیەکانی ئەم وڵاتەن وشداری دا .

سەرپەیڤ