ھەوڵی دووبارەی ئەمریکا بۆ ڕەزامەند کردنی ئەنجومەنی ئاسایشت لەمەڕ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383308-ھەوڵی_دووبارەی_ئەمریکا_بۆ_ڕەزامەند_کردنی_ئەنجومەنی_ئاسایشت_لەمەڕ_درێژکردنەوەی_بایکۆتی_چەکەمەنیانەی_سەر_ئێران
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانە بێ ناوەڕۆکەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێکی تر خوازیاری درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی سەر ئێران بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • ھەوڵی دووبارەی ئەمریکا بۆ ڕەزامەند کردنی ئەنجومەنی ئاسایشت لەمەڕ درێژکردنەوەی بایکۆتی چەکەمەنیانەی سەر ئێران

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای دووپات کردنەوەی بوختانە بێ ناوەڕۆکەکانی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێکی تر خوازیاری درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی سەر ئێران بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «مایک پەمپێئۆ» ڕۆژی پێنج شەممە لە پەڕەی توییتێری خۆی دا، وێڕای پەرۆشی دەربڕین لە بەر نزیک بوونەوەی کاتی کۆتایی ھاتنی بایکۆتەکانی چەکەمەنیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ئێران، ھەوڵی دا ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ  درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی سەر ئێران ھەڵخڕێنێ.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە توییتەکەی دا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ئەنجام دانی ھەڵس و کەوتی تێکدەرانە لە ناوچەکەدا تۆمەتبار کردو بانگەشەی کرد کە بە کۆتایی ھاتنی بایکۆتی چەکەمەنیی سەر ئێران، تاران دەستی بە چەک و چۆڵی تێکدەرانە ڕادەگات.

جێگای ئاماژەیە کاربەدەستانی چین و ڕووسیا کە لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا مافی ڤیتۆیان ھەیە،ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە کە نەیاری درێژکرانەوەی بایکۆتی چەکەمەنیی سەر ئێرانن.