سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وازی لە پۆستەکەی ھێنا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i383312-سەرۆک_وەزیرانی_فەرەنسا_وازی_لە_پۆستەکەی_ھێنا
میدیاکانی فەرەنسا باسی کشانەوەخی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە پۆستەکەیان کردووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 03, 2020 10:14 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا وازی لە پۆستەکەی ھێنا

میدیاکانی فەرەنسا باسی کشانەوەخی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە پۆستەکەیان کردووە.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاکانی فەرەنسا، ئەمڕۆ هەینی سەرۆکایەتی فەرەنسا ڕایگەیاند: «ئێدوارد فلیپ» سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

ھۆکاری دەست لەکارکێشاونەوەی «ئێدوارد فلیپ» بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە گۆڕانکارییەکی لە کابینەی حکومەتی فەرەنسا ئەنجام بگرێت،ھەڵبەت جاری ئەوەڕوون نییە کە ئایا دوای گۆڕانکارییەکان  «ئێدوارد فلیپ» دەکرێتەوە بەسەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە یان نا.

ھەواڵدەریی «سی ئێن بی سی»یش وای  بڵاو کردووەتەوە کە، دوای ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە «ئیمانیۆل ماکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە نیازی  گۆڕانکارییە لە کابینەی حکومەتەکەیدا، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەش دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

کارناسانی سیاسیی فەرەنسا لەو باوەڕەدان کە ھەوڵی «ئیمانیۆل ماکرۆن» بۆ ئەنجام دانی گۆڕانکاری لە حکومەتدا لە ئاراستەی رزگارکردنی پارتەکەی لە دۆڕانی زیاترە، دوای ئەوەی لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا پاشەکشەی پێ کرا.