94%ی کۆی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان چاکبونەتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i384497-94_ی_کۆی_توشبوانی_کۆرۆنا_لە_جیهان_چاکبونەتەوە
بەگوێرەی ئامارەکانی داتا سەنتەری جیهان، تا ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە 17 ملیۆن و 501 هەزار کەس لەسەر ئاستی جیهان توشبوی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 677 هەزار و 224 کەس گیانیان لەدەستداوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 01, 2020 03:17 Asia/Tehran
  • 94%ی کۆی توشبوانی کۆرۆنا لە جیهان چاکبونەتەوە

بەگوێرەی ئامارەکانی داتا سەنتەری جیهان، تا ئەمڕۆ هەینی، زیاتر لە 17 ملیۆن و 501 هەزار کەس لەسەر ئاستی جیهان توشبوی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 677 هەزار و 224 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

هەر بەگوێرەی ئامارەکان، هەریەک لە برازیل و هیندستان، لە ریزبەندی دوهەم و سێهەم وڵاتی جیهان دێن کە یەکەمیان دو ملیۆن و 613 هەزار و 789 کەس تیایدا توشی کۆرۆنا بون، لە هندستانیش ملیۆنێک و 643 هەزار و 543 هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەکە بون.

هەر بەگوێرەی ئامارەکانی داتا سەنتەری جیهانی، تا ئەمڕۆ 10 ملیۆن و 956 هەزار و 936 کەس چاکبونەتەوە کە دەکاتە 94%ی کۆی توشبوانی جیهان.

سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی پەتاکە، ئامارەکان ئەوەیان خستوەتەرو کە 677 هەزار و 224 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە دەکاتە 6٪ی کۆی ژمارەی توشبوانی پەتاکە.