بەردەوامیی ناڕەزایەتیەکان لە پۆرتلەندی ئەمریکا
ئاب 02, 2020 15:16 Asia/Tehran
ناڕەزایەتیەکانی دژی رەگەزپەرستیی لە شاری پۆرتلەندی ویلایەتی ئورگانی ئەمریکا ھەروا درێژەی ھەیە .
بە پێی راپۆرتی سپوتنیک ، ناڕەزایەتیەکان لە شاری پۆرتلەند لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێ کە ھێزەکانی فێدڕاڵ دوای رێککەوتنی کاربەدەستانی خۆجێیی و حکومەتی فێدڕاڵ لەم شارە چونەدەرەوە .
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا بەر لەوە داکۆکی کردبوو لە درێژەی مانەوەی ھێزەکانی فێدڕاڵ بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیەکان .
ھێزەکانی فێدڕاڵی ئەمریکا بە ئامانجی پاراستنی بیناکانی فێدڕاڵ بۆ ناوچەکە نێردران کە توڕەیی خەڵکی لێکەوتەوە .
زۆرێک لە شارەکانی ئەمریکا لە 25 ی ئایارەوە و دوای کوژرانی رەگەزپەرستانەی رەشپێستێک بە ناوی جۆرج فلۆید بوونەتە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی .