مەغریب کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە گەڵ رژێمی زایۆنی ڕەتکردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i386370-مەغریب_کردنەوەی_گەشتی_ئاسمانیی_راستەوخۆ_لە_گەڵ_رژێمی_زایۆنی_ڕەتکردەوە
سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی مەغریبی شەوی رابردوو بانگەشەی میدیاکانی رژێمی زایۆنی لە بارەی رێککەوتنی نێوان رەبات و تەلەڤیڤ بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی رەتکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2020 03:56 Asia/Tehran
  • مەغریب کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە گەڵ رژێمی  زایۆنی ڕەتکردەوە

سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیکی مەغریبی شەوی رابردوو بانگەشەی میدیاکانی رژێمی زایۆنی لە بارەی رێککەوتنی نێوان رەبات و تەلەڤیڤ بۆ کردنەوەی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆی رەتکردەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک گوتی : دەنگوباسی بڵاوکراوە لە بارەی دامەزرانی گەشتی ئاسمانیی راستەوخۆ لە نێوان مەغریب و ئیسراییل دوورە لە راستی و هیچ رێککەوتنێک لەمبارەوە نیە .

 پێشتر رۆژنامەی زایۆنیی جرۆزاڵم پۆست نووسیبووی ، بەمزوانە دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا رێککەوتنی نێوان مەغریب و رژێمی زایۆنی رادەگەیەنێ .