پێداگریی باکو و ئێرەوان لەسەر پێبەندبوون بە ئاگربەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387674-پێداگریی_باکو_و_ئێرەوان_لەسەر_پێبەندبوون_بە_ئاگربەس
وەزیرانی دەرەوەی ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە گەڵ ئەوان لەسەر پێبەندبوون بە ئاگربەس لە قەرەباغ جەختیانکردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 11, 2020 05:20 Asia/Tehran
  • پێداگریی باکو و ئێرەوان لەسەر پێبەندبوون بە ئاگربەس

وەزیرانی دەرەوەی ئەرمەنستان و ئازەربایجان لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لە گەڵ ئەوان لەسەر پێبەندبوون بە ئاگربەس لە قەرەباغ جەختیانکردەوە .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری  دەرەوەی روسیا ئێوارەی شەممە لە گەڵ بایرامۆڤ و زوھراب میناتساکیان وەزیرانی دەرەوەی ئازەربایجان و ئەرمەنستان بە تەلەفۆن وتووێژی کرد کە دوو لایەن لەو وتووێژانەدا سەرلەنوێ لەسەر پێبەندیی خۆیان بە ئاگربەس لە ناوچەی قەرەباغ جەختیان کردەوە . 

وەزیرانی دەرەوەی ئەرمەنستان ، کۆماری ئازەربایجان و روسیا لە دانوستانی 9 ی ئوکتوبر دا لە بارەی بەڵگەنامەیەکی ھاوبەش و دامەزرانی ئاگربەس لە ناوچەی قەرەباغ رێککەوتن .