روانگەی ئێرەوان و باکۆ لە بارەی دانوستان و ئاگر بەس
تشرینی یهکهم 12, 2020 23:07 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان دەڵێ : ئێرەوان بە ئامانجی چارەسەریی کێشەی قەرەباغ ، ئامادەی دانوستان لە گەڵ باکۆیە .
زۆھراب مناتسکانیان وەزیری دەرەوەی ئەرمەنستان رۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێکی ھاوبەش دا لە گەڵ سێرگی لاڤرۆڤ ھاوشانی رووسی خۆی لە مسکۆ گوتی : ئێرەوان ئامادەیە دوای ئاگربەسی بە تەواوەتی لە ناوچەکە بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەی قەرەباغ لە گەڵ لایەنی ئازەری وتووێژ بکات .
مناتسکانیان گوتیشی : داوای ئەرمەنستان لە کۆماری ئازەربایجان ئەوەیە کە پێبەندی رێککەوتنی ئاگربەس لە قەرەباغ بێت .
لە ھەمان کات دا وەزاڕەتی بەرگری ئازەربایجانیش ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیک دا راگەیاند : ھێزەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوەتی پێبەندی ئاگربەسی مرۆڤ دۆستانەن و ھەڵمەتی سەربازیی لە لایەن ھێزەکانی ئەم وڵاتەوە راگیراوە .