لاڤرۆف: ڕووسیا لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i387841-لاڤرۆف_ڕووسیا_لەگەڵ_ھەڵوێستی_تورکیا_لە_بارەی_کێشەی_قەرەباغەوە_نییە
وەزیری ڕدەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: ئەم وڵاتە لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە نییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 15, 2020 04:03 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ڕووسیا لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە نییە

وەزیری ڕدەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: ئەم وڵاتە لەگەڵ ھەڵوێستی تورکیا لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە بارەی ئەوەی وا پەیوەندیی بە قەرەباغەوە ھەیەو ھەروەھا ڕۆڵی تورکیا لەم ناوچەیەدا، لەگەڵ ئەو ھەڵوێستەی دەوڵەتی تورکیا لەبەری گرتووە، نین.

لاڤرۆف وتیشی: قەت ئەم بانگەشەیە قەبووڵ ناکەین کە گوایە ڕێگاچارەی سەربازی بۆ کێشەی قەرەباغ لە ئارادایەو ڕێگەپێدراوە.

پێکدادانی تازە لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ٢٧ سێپتامبەرەوە لە ناوچەی کێشە لەسەری قەرەباغ دەستی پێکراوە کە ھەرواش بەردەوامەو ھەتا ئێستا کۆمەڵێکیش لە ھەردووک لا کوژراون و یان بریندار بوونە.

ھەتا ئێستا ڕێکخراوەی نەتەوەکان و زۆرێک لە وڵاتان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران داوای ڕاگیرانی پێکدادانەکان و دەست پێ بوونی دانوستان لەنێوان یەریڤان و باکویان کردووە.