مێرکڵ : هەنگاوەکانی تورکیا لە دەریای نێوەڕاست کێشە سازکەرە
تشرینی یهکهم 17, 2020 09:39 Asia/Tehran
گەورە راوێژکاری ئاڵمانی ، هەنگاوەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاستی بە مایەی کێشە و ئاژاوە ناوبرد .
ئانگلا مێرکڵ ، گەورە راوێژکاری ئاڵمان گوتی : هەنگاوە یەک لایەنەکانی تورکیا لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی کێشە و بارگرژیی .
راوێژکاری ئاڵمانی گوتیشی : پەرەی پێوەندیی تورکیا و یەکیەتی ئەوروپا لە بەرژەوەندیی دوو لایەنە.
وەزیرانی دەرەوەی ئاڵمان و فەڕانسە و پۆڵندا رۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەش دا رایانگەیاند : تورکیا لە هەرچەشنە هەنگاوێکی یەک لایەنە لە رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست خۆی ببوێرێ .
ئانکارا لەم دواییانەدا باسی نیازی خۆی کردبوو بۆ ناردنی سەرلەنوێی گەمیی دۆزینەوە و توێژینەوە بۆ ناوچەی کێشە لەسەر لە گەڵ یۆنان .