جەختی سەرۆک کۆماری تازەی بولیڤی لە سەر ھێزمەند کردنی پەیوەندی لەگەڵ ئێراندا
سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی بولیڤی دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتە لە سەر بووژاندنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڤەنزۆئیلاو کوباو ئێران پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی تەلەسوور، «لوییس ئارسە» سەرۆک کۆماری ھەڵبژێردراوی بولیڤی بە دەربڕینی ئەمەی کە سیاسەتی دەرەوەیی دەوڵەتەکەی لە سەر بنەمای بووژاندنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڤەنزۆئیلاو کوباو ئێران ڕۆ دەنێت، وتیشی: دەوڵەتەکەی بە پێی ڕێزنان لە سەروەریی بەرامبەر دەرکە لە ڕووی ھەموو وڵاتان دەکاتەوە.
«ئارسە» ھەروەھا وشداریی دا کە ڕێکخراوەی وڵاتانی ئەمریکی «OAS» دەبێ ھەڵەکانی لە بارەی بولیڤییەوە ساغ کاتەوە.
کاربەدەستانی بولیڤی بە فەرمی «لوییس ئارسە» پاڵێوراوی پارتی « جمین بەرەو سۆشیالیزن» و وەزیری ئابووریی پێشووی ئەم وڵاتەیان وەک سەرکەوتووی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی بولیڤی «ئارسە» لە سەدا ٥٢ی دعنگەکانی ھەڵبژاردنی ئەم وڵاتەی مسۆگەر کردووە.