«لاڤرۆف»یش کەرەنتین کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388381-لاڤرۆف_یش_کەرەنتین_کرا
«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەر پەیوەندی گرتنی لەگەڵ کەسێکی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆی کەرەنتین کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 21:27 Asia/Tehran
  • «لاڤرۆف»یش کەرەنتین کرا

«سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە بەر پەیوەندی گرتنی لەگەڵ کەسێکی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆی کەرەنتین کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لاڤرۆف لە بەر پەیوەندی گرتنی لەگەڵ کەسێکی توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆی لەماڵەوە کەرەنتین کردووە.

بە پێی ئەم ڕاگەیاندنەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا،  تەواوی دیدارو گەشتەکانی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە پەکی کەوتووەو بۆ کاتێکیتر دواخراوە.

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «تاس»ی ڕووسیا باری تەندروستیی لاڤرۆفی بە جێگیر ڕاگەیاندووە.