ئەرمینیا: ئێران ھەڵوێستێکی بەرپرسانەو ئەرێنیی لە ھەمبەر ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکە ھەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i388484-ئەرمینیا_ئێران_ھەڵوێستێکی_بەرپرسانەو_ئەرێنیی_لە_ھەمبەر_ئاشتی_و_ئاسایشتی_ناوچەکە_ھەیە
وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ستایشی دەستپێشخەرییەکەی ئێرانی کرد بۆ چارەسەریی کێشەی نێوان یەریڤان و باکوو لە سەر ناوچەی قەرەباغ .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 07:41 Asia/Tehran
  • ئەرمینیا: ئێران ھەڵوێستێکی بەرپرسانەو ئەرێنیی لە ھەمبەر ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکە ھەیە

وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا ستایشی دەستپێشخەرییەکەی ئێرانی کرد بۆ چارەسەریی کێشەی نێوان یەریڤان و باکوو لە سەر ناوچەی قەرەباغ .

«زەھراب میناتسکانیان» لەوتووێژێکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی «ڕیانۆڤیستی» ستایشی دەستپێشخەرییەکەی ئێرانی کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە کێشەی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا.

وەزیری دەرەوەی ئەرمینیا وتیشی: ئێران وڵاتێکی گەورەیە لە ناوچەکەداو بە پێچەوانەی تورکیا ھەڵوێستێکی بەرپرسانەو ئەرێنیی ھەیە لە بارەی دامەزرانی ئاشتی و ئاسایشت لە ناوچەکەدا.

«سەیید عەباس عەراقچی» یاریدەری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، ڕۆژی چوارشەممە بە مەبەستی ناساندن و شی کردنەوەی دەستپێشخەرییەکەی ئێران لەمەڕ کۆتایی ھێنان بە کێشەی قەرەباغ  گەییشتە باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان و دوای چاوپێکەوتنی کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ، ڕۆژی پێنج شەممە چووە مۆسکۆی پێتەختی ڕووسیا و ئینجا بەرەو یەریڤانی پێتەختی ئەرمینیا وەڕێ کەوت.