تشرینی دووه‌م 05, 2020 17:57 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بە فەرمی لە پەیمانی پاریسیش کشایەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی لە ڕێککەوتنی گۆڕدرانی کەش و ھەوای پاریس کشایەوە.

ھەواڵدەریی پاریس نووسیویەتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە لە ساڵێک لەمەوبەرەوە ڕەوتی کشانەوە لە ڕێککەوتنی کەش و ھەوایی پاریسی دەست پێکردووە ڕۆژی چوارشەممە چوارەمی نوامبەر بە فەرمی لەم پەیمانە کشایەوە.

بە پێی ئەم نووسراوەیە ئەگەر بێتو «جۆ بایدێن» پاڵێوراوی پارتی دیموکرات لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ٢٠٢٠ی ئەمریکادا بیباتەوە، گەورەترین ئابووریی جیھان دەتوانێ خێرا بگەڕێتەوە بۆ پشت مێزی دانوستانەکان و بە ھەوڵی نێونەتەوەیی بۆ پێشگرتن بە داخ بوونی گۆی زەوی پەیوەست ببێت.بەڵام ئەگەر بێتو ترەمپ جارێکی تر ببیێتەوە بە سەرۆک کۆمار ئەوسا مشت و مڕ لە بارەی کەش و ھەوا لە ڕێگای ویلایەتەکان و شارەوانییەکانەوە پێ و شوێن دەگیردرێت.

پەیمانی کەش و ھەوای پاریس کە بەناوی «پەیمانی پاریس»یش دەیناسن، لە چوارچێوەی پەیماننامەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بۆ پرسی گۆڕدرانی کەش و ھەوا  (UNFCCC) لە ئاراستەی کەم کردنەوەی بڵاوبوونی گازی گولخانەیی، خۆڕێکخستن و کاروباری دراڤییە کە لە لایەن ١٩٧ وڵات لە کۆنفرانسی گۆڕدرانی کەش و ھەوا لە ساڵی ٢٠١٥ی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە پاریس دانوستانی لە سەر کراو لە ١٢ی دیسامبەری ھەمان ساڵ بە زۆرینەی دەنگەوە پەسەند کرا.

سەرپەیڤ