ئەرمەنەکان دوای چۆڵکردنی شوێنەکانیان ماڵەکانیان دەسوتێنن
بەپێی ڕێککەوتنی واژوو کراوی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان ئەرمەنەکان دەبێت پێنج شوێن لە هەرێمی قەرەباغ چۆڵبکەن و ڕادەستی سوپای ئازەربایجانی بکەنەوە، بۆیە ئەرمەنەکان لەدوای چۆڵکردنی گوندەکانیان ماڵەکانیان دەسوتێنن.
دوeنێ 14ی تشرینی دووەم، بۆ هەندێک ناوچە کۆتا وادەبوو کە ئەرمەنەکان تێیدا بکشێنەوە، دانیشتوانی ئەو ناوچانە بەیەکەوە مەراسیمی ماڵئاوایان لە گوند و پەرستگەکانیان دەستپێکرد کە دەیان ساڵە خۆیان و باو باپیریان تێیدا ژیاون.
دوێنێ به سه‌دان که‌س له دانیشتوانى شارۆچکه‌ى که‌رڤاچار له‌به‌رده‌م که‌نیسه دێرینه‌که‌یاندا نزایان بۆ قوربانیه‌کانیان کرد دوایینجار نوێژیان تێدا کرد، دواجاریش ئاگریان له شارۆچکه‌که به‌رداو چۆڵیان کرد، ئاماده نه‌بوون بچنه ژێر کۆنترۆڵى ئازه‌ربایجان.
دوێنێ بەرلەوەی سوپاى ئازه‌ربایجان بگاتە ناوچه‌کانیان، گوندنشینه ئه‌رمه‌نیه‌کانى ده‌وروبه‌رى هه‌رێمى قەرەباغ، ئاگریان له ماڵ و کێڵگه‌و زه‌وییه‌کان به‌رداو بۆ هه‌میشه چۆڵیان کرد، که بڕیاره له ئەمڕۆ 15ى تشرینی دووەمەوە به‌پێى ڕێککه‌وتنه‌که ھێزە ئازەریەکان دێنە ناوییه‌وه.