سکاڵای ڕەش پێستەکانی ویلایەتی «میشیگان»ی ئەمریکا دژی ترەمپ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i389492-سکاڵای_ڕەش_پێستەکانی_ویلایەتی_میشیگان_ی_ئەمریکا_دژی_ترەمپ
کۆمەڵێک لە ڕەش پێستەکانی ویلایەتی «میشیگان»ی ئەمریکا لە بەر ھەنگاوەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەمەڕ بەتاڵ کردنەوەی دەنگی شارومەندانی ئەفریقی_ئەمریکی سکاڵایان لە دژی بەرز کردەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 22, 2020 22:48 Asia/Tehran
  • سکاڵای ڕەش پێستەکانی ویلایەتی «میشیگان»ی ئەمریکا دژی ترەمپ

کۆمەڵێک لە ڕەش پێستەکانی ویلایەتی «میشیگان»ی ئەمریکا لە بەر ھەنگاوەکانی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەمەڕ بەتاڵ کردنەوەی دەنگی شارومەندانی ئەفریقی_ئەمریکی سکاڵایان لە دژی بەرز کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی «ئەی بی سی نیوز» کۆمەڵێک لە ڕەش پێستەکانی ویلایەتی «میشیگان»ی ئەمریکا ڕایانگەیاند: لە «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەو ستافی ھەڵبژاردنەکەی لە بەر ھەوڵەکانیان بۆ بەتاڵ کردنەوەی دەنگی شارومەندانی ئەفریقی_ئەمریکی بە مەبەستی شکاندنەوەی دەرەنجامی ھەڵبژارنەکان بەلای ترەمپ، سکاڵایان دەربڕیوە.

بە پێی ئەم دادخوازییە، تەوەرەی سەرەکیی ستراتژیای ترەمپ و ھاریکارەکانی بەتاڵ کردنەوەی دەنگەکان لەو شارانەدا بووە کە زۆرینەی دانیشتووانی ڕەش پێستن.

لە دادخوازییەکەدا ھاتووە: تاوانی ستافەکەی ترەمپ ھەوڵدان بۆ گۆڕینی دەرەنجامی ھەڵبژاردن لە ویلایەتی میشیگان و ھەڕەشەوگوڕەشە لە کاربەدەستە خۆجێیی و ویلایەتیەکانە بۆ ناچار کردنیان لەمەڕ گۆڕینی کارگێڕانی بنکەکانی ھەڵبژاردن.