تشرینی دووه‌م 28, 2020 07:32 Asia/Tehran
  • خۆبواردنی پەنتاگۆن لە لێدوان لە بارەی تیرۆری زانای ئێرانی

وەزاڕەتی بەرگریی ئەمریکا لە لێدوان لە بارەی تیرۆری سەرۆكی رێکخراوی توێژینەوە و داهینانی وەزارەتی بەرگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران خۆی بوارد.

 

بە پێی راپورتی هەواڵدەریی رۆیتێرز ، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە بارەی تیرۆری موحسین فەخری زادە سەرۆکی رێکخراوی توێژینەوە و داهینانی وەزاڕەتی بەرگریی ئێران کە دوانیوەڕۆی دوێنێ لە پەلامارێکی تیرۆریستیی لە دەوروبەری تاران شەهید کرا ، خۆی بواردووە .

 ئەم هەواڵدەریە هەروەها سۆراخی نوسینگەی بنیامین نەتیانیاهوو سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایونیشی گرتووە ، بەڵام نوسینگەی ئەویش لە لێدوان لەمبارەوە خۆی بواردووە

سەرپەیڤ