ڕەخنەی قەشەیەکی ئەمریکی لە بایکۆتەکانی نامرۆڤانەی ئەمریکا دژی ئێران
قەشەیەکی ئەمریکی بە توندی لە بایکۆتەکانی دژی مرۆڤانەی ئەمریکا دژی ئێران بە تایبەت لە بواری پزیشکی دا ڕەخنەی گرت.
«داگ ھاتر» قەشەی ئەمریکیی ئەندامی لێزنەی ناوەندیی کلیسای مەسیحییەتی «منونایت» ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وێڕای ڕەخنەگرتن لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی جەماوەری ئێران وتی: تەواوی ئەو تاقمانەی کە چالاکیی مرۆڤ دۆستانەو پزیشکییان لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدا، لە بەر دژواریی بایکۆتەکان بە تایبەت بایکۆتی بانکی چالاکییەکانی خۆیانیان کۆتایی پێ ھێناوە.
ئەم قەشە ئەمریکییە وتووشیەتی: دەستەیەک لە مەسیحییەکان لە دەوری یەک خڕ ببوونەوە ھەتا بۆ بەرنگار بوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران یارمەتی و بارەبوو کۆ کەنەوەو ڕەوانەی ئێرانی بکەن، کەچی کەم و زۆر ھیچ دامەزراوەیەک لە ئەمریکادا نییە کە بوێرێ لەگەڵ ئێراندا کار بکات.
بە قسەی ئەم قەشە ئەمریکییە، بۆ ڕەوانەکردنی بارەبوو پێویست بە وەرگیرانی مۆڵەتی جۆربەجۆر لە وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا دەکات.