هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i390346-هێرشی_ئەلیکترۆنی_کرایە_سەر_وەزارەتی_خەزێنەی_ئەمریکا
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردوە، لەلایەن وڵاتێکی بیانیەوە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر زانیاریەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2020 07:59 Asia/Tehran
  • هێرشی ئەلیکترۆنی کرایە سەر وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردوە، لەلایەن وڵاتێکی بیانیەوە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر زانیاریەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا.

 

سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندوە:" لەلایەن گروپێکی پێشکەوتووی هاککردنەوە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە زانیاریەکانی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا".

هەربەپێی ئەو هەواڵە لەو هێرشەدا زانیاری گرنگ دزراوە".

لەلایەکی تریشەوە ئاژانسەکانی ئەمریکا دووپاتیانکردوەتەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، لەکۆشکی سپی بۆ تاوتوێکردنی ئەو رووداوە کۆدەبێتەە.