تەقە و دەسڕێژ لە کڵێسایەک لە ویلایەتی تەگزاسی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391169-تەقە_و_دەسڕێژ_لە_کڵێسایەک_لە_ویلایەتی_تەگزاسی_ئەمریکا
تەقە و دەسڕێژ لە کڵێسایەک لە ویلایەتی تەگزاسی ئەمریکا لانیکەم کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2021 05:04 Asia/Tehran
  • تەقە و دەسڕێژ لە کڵێسایەک لە ویلایەتی تەگزاسی ئەمریکا

تەقە و دەسڕێژ لە کڵێسایەک لە ویلایەتی تەگزاسی ئەمریکا لانیکەم کوژراوێک و بریندارێکی لێکەوتەوە.

له‌ کڵێسایه‌کی ولایه‌تی ته‌کساس له‌ ئه‌مریکا هێرشکرا و به‌هۆیه‌وه‌ که‌سێک کوژرا و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ برینداربوون.

گریک ئابوت، حاکمی ولایه‌تی ته‌کساس به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند که‌ روداوه‌که‌ له‌ کڵێسای ستارفیل رویداوه‌ و که‌سێک به‌ کوێرانه‌ ته‌قه‌ی کردوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ک کوژراوه‌ و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش بریندار بوون.

دوای گه‌یشتنی هێزه‌کانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوه‌که‌، ته‌قه‌که‌ره‌که‌ ده‌ستگیر کراوه‌ و حاکمی ولایه‌ته‌که‌ش رایگه‌یاندوه‌ که‌ به‌ سزادانی هێرشبه‌ره‌که‌ دادپه‌روه‌ری بۆ که‌سوکاری کوژراوه‌که‌ و مافی برینداره‌کان ده‌هێننه‌دی.