کانونی دوھەم 11, 2021 11:20 Asia/Tehran
  • پێکھێنانی دۆسیەی تیرۆریزمی نێوخۆیی بۆ ھۆکارانی ھێرشەکەی سەر کۆنگرێسی ئەمریکا

وەزارەتی ربەرەڤانیی ئەمریکا باسی پێکھێنانی ٢٥ دۆسیەی تیرۆریزمی نێوخۆیی کردووە بۆ ھۆکارانی ھێرشی سەر کۆنگرێسی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕۆیتێرز، «ڕایان مەک کارتی» سکرتێری سوپای ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەڵ «جەیسۆن کراڤ» ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، وتی: ھەتا ئێستا لانیکەم ٢٥ دۆسیەی تیرۆریزمی نێوخۆیی بۆ ھۆکارانی ھێرشەکەی ئەم دواییەی سەر بینای کۆنگرێسی ئەمریکا پێکھێنراوە.

«جەیسۆن کراڤ» ڕایگەیاند:«مەک کارتی» پێی وتووە وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا لەم ڕۆژانەدا کە ھێندەی نەماوە بۆ ئاھەنگی ناساندنی «جۆ بایدێن» وەک سەرۆک کۆماری تازەی ئەم وڵاتە لە بیستەمی ژانویەدا لە بارەی ھێندێک ھەڕەشەی شیمانەیی تیرۆریستانەوە ئاگادار کراوەتەوە.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە ھەزاران کەس لە لایەنگرانی ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە بۆ پێشگرتن بە پشتڕاست کرانەوەی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەمریکا لە لایەن کۆنگرێسی ئەم وڵاتەوە پەلاماری بینای کۆنگرێسیان دا. لە ڕەوتی ئەم ھێرشەدا کە پێکدادان لەگەڵ پۆلیسی لێ کەوتەوە دەیان کەس بریندار بوون و ٥ کەسیش کوژرا.

سەرپەیڤ