ترەمپ کۆشکی سپیی بەجێ ھێڵا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391882-ترەمپ_کۆشکی_سپیی_بەجێ_ھێڵا
بە کۆتایی ھاتنی چوار ساڵ سەرۆک کۆمارەتیی پر ھەراوھوریای ترەمپ،سەرەنجام ڕۆژی چوارشەممە کۆشکی سپیی بە جێ ھێڵا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 20, 2021 18:44 Asia/Tehran
  • ترەمپ کۆشکی سپیی بەجێ ھێڵا

بە کۆتایی ھاتنی چوار ساڵ سەرۆک کۆمارەتیی پر ھەراوھوریای ترەمپ،سەرەنجام ڕۆژی چوارشەممە کۆشکی سپیی بە جێ ھێڵا.

کەناڵی ئەلجەزیرە باسی ھاتنی کۆپتەرێک بۆ کۆشکی سپی کرد، ئەوەش ھەمان کۆپتەرر بوو کە بەرلە دەست پێ بوونی ئاھەنگی سوێند خواردنەکەی «جۆ بایدێن» سەرۆک کۆماری تازە بڕیار وا بوو «ترەمپ» و بنەماڵەکەی بگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دیکە.

«ترەمپ» لە کاتی بەجێ ھێڵانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند: بە تەمام ماڵئاوایی بکەم، ھەڵبەت بە ھیواشم کە ئەم ماڵئاواییە زۆر نەخایەنێت.

«ترەمپ» باسی دەستھاتەکانی چوار ساڵی سەرۆک کۆمارەتیەکەی خۆی کردو وتی: ئەگەر تەشەنای کۆرۆنا نەبایە، ئێمە لە ڕووی سەرانەوە ژمارەگەلێکمان بۆ لە بەرچاو دەگرتن کە ھەتا ئێستا پێشینەی نەبووە، گەورەترین چاکسازیمان بە درێژایی مێژوو لە سەرانەدا وەپشت سەر نا، کە ھەڵبەت بە ھیوام ئەوانە لێتانی زیاد نەکەن.

ترەمپ وێڕای داواتی سەرکەوتن خواستن بۆ دەوڵەتی تازە وتی: ئێمە بەم زووانە بە شێوازێکی تر دەگەڕێینەوە.