یەکێتیی ئەورووپا تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای ئیدانە کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i391959-یەکێتیی_ئەورووپا_تەقینەوە_تیرۆریستییەکانی_بەغدای_ئیدانە_کرد
یەکێتیی ئەورووپا شەوی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای پێتەختی عێراقی ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2021 12:51 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای ئیدانە کرد

یەکێتیی ئەورووپا شەوی ھەینی لە بەیاننامەیەک دا تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدای پێتەختی عێراقی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تەسنیم، یەکێتیی ئەورووپا لە بەیاننامەکەی دا وێڕای ئیدانە کردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکانی بەغدا پشتگریی تۆکمەوتەواوی خۆی بۆ دەوڵەتی عێراق لە ئاراستەی خەباتی دژی تیرۆریزم ڕاگەیاند.

لە تەقینەوە خوێناوییەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران و ١١٠ کەسیش بریندار بوون. لە ئێستادا تاقمۆکەی ڕەشەکوژی داعش بەرپرسایەتی ئەو تەقینەوانەی ر مەیدانی «تەیەران»ی بەغدای بە ئەستۆ گرتووە.

ئەو ھەنگاوە تیرۆریستییەی داعش لەگەڵ ئیدانەکردنی توندی وڵاتان و ڕێکخراوە جۆربەجۆرە نێونەتەوەییەکاندا بەرەوڕوو بووەتەوە.